کوردستانی

له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئامێری تایبه‌تی پشكنین داده‌نرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئامێری تایبه‌تی پشكنین داده‌نرێت
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت "به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی فڕۆكه‌خانه‌ ئاماده‌كاری پێشوه‌ختیانكردووه‌ به‌ دانانی ئامێری پشكنینی گه‌شتیاران تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.

تاهیر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند " دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاتی چین و ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌روازه‌یه‌كی گرنگه‌ به‌ رووی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا به‌تایبه‌تی ئه‌و هێڵانه‌ی هاتووچۆی چین ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ وڵاته‌كه‌مان تۆمار نه‌كراوه‌ و هیچ رێنماییه‌ك نه‌گه‌شتووه‌ته‌ ده‌ستی ئێمه‌ بۆ هه‌ستانی تیمی ته‌ندروستی فڕۆكه‌خانه‌ بۆ پشكنینی گه‌شتیاران به‌ڵام وه‌ك ئاماده‌كاری پێش وه‌خت فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی فڕۆكه‌خانه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماده‌كاری پێشوه‌ختی كردووه‌ به‌دانانی ئامێری تایبه‌ت و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌ پێویستن بۆ پشكنین".

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتی "هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ین تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێك رووینه‌داوه‌ و هیچ گه‌شتیارێكیش له‌و وڵاتانه‌ نه‌هاتوونه‌ته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ ئاماده‌كاری ته‌واومان كردووه‌ له‌ هه‌ركاتێكدا رێنمایی بگاته‌ ده‌ستمان ئێمه‌ جێبه‌جێی ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی پشكنین بۆ گه‌شتیاران بكه‌ین". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان