کوردستانی
حەوتەمین دادگایی کەیسى سێوان قادر و سێ منداڵەکەى بەڕێوەچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ حەوتەم دادگایی کەیسى سێوان قادر و سێ منداڵەکەى لە دادگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، پارێزەرەکەى سێوانیش دەڵێت، پێشبینی دەکەین دادوەر ڕاپۆرتەکەی بەڵگە و تاوان وەرنەگرێت.
بنار عادل، پارێزەرى سێوان قادر و سێ منداڵەکەى بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ دادوەر وتەی لە پێنج کەسی لیژنەی بەڵگە و تاوان کە بەشداریان کردبوو لە کەیسی سوتانی سێوان قادرو سێ منداڵەکەی لەبەردەم دادوەر وتەیان لێ وەرگیرا".
ئەوەشی خستەڕوو "لەو پێنج کەسە کە راپۆرتیان لەسەر کەیسەکە ئامادەکردبوو، سەرەڕای ئەوەی دوای دوو هەفتە چوبونە ناو ماڵەکە، لەگەڵ ئەوەشدا تەنها یەک کەس لەو لیژنەیە شارەزای ئاگرکەوتنەوە بووە و ئەوانی تر شارەزاییان لە شتی تر بووە".
باسی لەوەشکرد "پێشبینی دەکەین دادوەر راپۆرتەکەی بەڵگە و تاوان وەرنەگرێت لەسەر ئەو کەیسەو دانیشتنەکەش بۆ چوارشەممەی داهاتوو دواخرا".