عیراقی
پەرلەمانتارێک مەرجی بەغدا بۆ ناردنی پشکی هەرێم ئاشکرادەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد، چوار بڕگە لە یاسای بوودجەی گشتیی 2021دا ھەیە، ئەگەر جێبەجێ بکرێن پشکی ھەرێم لە بودجەی گشتییدا رەوانە دەکرێت، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، بەمزووانە شاندێکی هەرێم سەبارەت بە چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی نێوان هەرێم و عیراق سەردانی بەغدا دەکەن .
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە، "چوار بڕگە لە یاسای بودجەی گشتیی 2021دا ھەیە، ئەگەر جێبەجێ بکرێن پشکی ھەرێم لە بودجەی گشتییدا رەوانە دەکرێت، بڕگەی یەکەم و دووەم تایبەتن بەوەی کە پێویستە ھەرێمی کوردستان بری 250 ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و نیوەی داھاتەکانی نا نەوتی رادەستی حکومەتی ناوەند بکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بڕگەی سێیەمیش تایبەتە بە لیستی تایبەت بە ژمارەی فەرمانبەرانی ھەرێم و رادەستکردنی بە حکومەتی ناوەند، هەروەها بڕگەی چوارەم سەبارەت بە رێگەدانە بە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵیی کە بە ھەماھەنگیی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم وردبینی لە ھەژمارەکانی ھەرێم لە ساڵی 2003وە تائێستا بکات".
هاوکات قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئۆلە دیل، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، "حکومەتی ھەرێم مەبەستییەتی ھەموو کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەربکات و لە دوای پەسەندکردنی یاسای بودجە حکومەتی ھەرێم ئامادەیی تەواویی نیشانداوە بۆ جێبەجێکردنی یاساکە و بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا وەفدی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا بکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی ھەموو ئەو کێشە و گرفتە تەکنیکیانەی لەبەردەم جێبەجێکردنی یاساکەدان".
پ.ح