عیراقی
دۆخی بەغدا شڵەژاوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن دژە تیرۆری عیراقەوە فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی دەستگیرکرا دۆخی بەغدا شڵەژاوە و دژە تیرۆری عیراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی بەرانبەر یەک وەستاون و ئەگەری پێکدادان هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئایاری 2021 دژە تیرۆری عیراقەوە فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی دەستگیرکرد، بۆیە حەشدی شەعبیش هەڕەشە دەکەن و داوا دەکەن ئەو فەرماندەیە ئازادبکرێت ئەگەر ئازاد نەکرێت ئەوا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ئێستای عیراق دەکەن کە مستەفا کازمی بەڕێوەی دەبات.
بەپێێ ئەو زانیاریانە بێت کە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، لەئێستادا هێزەکانی حەشدی شەعبی چەند رێگەیەکیان داخستووە، هەروەها هێزەکانی دژە تیرۆریش بە هەمان شێوە چەند رێگەیەکیان داخستووە و لە ناوەڕاستی شاری بەغدا بەرانبەر بە یەک وەستاون.
س.س