کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەمووان پێکەوە هەوڵبدەن بۆ هێورکردنەوەی بارگرژییەکانی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەمووان پێکەوە هەوڵبدەن بۆ هێورکردنەوەی بارگرژییەکانی عیراق
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لەگەڵ وەفدێکی روسیا بە سەرۆکایەتی میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا کۆبووەوە و هەڵوێستی کوردی لەبارەی بارگرژییەکانی عیراق و ناوچەکەی بۆ شاندی میوان روونكردەوە.

لە کۆبوونەوەکە هەر یەکە لە سەعدی ئەحمەد پیرە، شۆڕش ئیسماعیل، حەمەی حەمە سەعید و دارا ڕەشید بەشداربوون، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە کورد لە ململانێ و بارگرژییەکانی عێراق و ناوچەکە بەشێک دەبێت لە چارەسەر و هەوڵ بۆ هێورکردنەوەی بارگرژییەکان دەدات و بە هیچ شێوەیەک نابێتە بەشێک لە ململانێیەکان و لە دژی هیچ لایەنێک کار ناکات.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، کە لەم دۆخەدا پێویستە هێز و لایەنە عێراقییەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش هەمووان پێکەوە هەوڵ بدەن بۆ هێورکردنەوەی بارگرژییەکانی عیراق و رێگە نەدەن لەوە زیاتر بارگرژییەکان تەشەنە بکەن و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر كاركردن بۆ ئەوەی عیراق نەبێتە گۆڕەپانێك بۆ كێشمەكێشە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندیی مێژووی نێوان کورد و روسیا كرا بە تایبەت پەیوەندییە مێژووییەکانی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ روسیا و قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە لەم قۆناغەشدا کورد لەسەر هەمان بنەما درێژە بە پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەردوولا دەدات.

ھە‌روە‌ھا، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی روسیا باسی لە دۆخی سوریا و رۆژئاوای کوردستان کرد و رایگەیاند پێویستە کێشەی سوریا بە شێوەیەک چارەسەر بکرێت کە هەموو مافەکانی کوردی تێدا پارێزراو بێت و هەردوولا جەختیان كردەوە كە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لەناوچەكە مەترسییە بۆ سەر هەموولا و پێویستە بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.

شاندەکەی رووسیا جگە لە میخائیل بۆگدانۆڤ ، پێکهاتبوو لە ئۆلێگ لێڤن کونسوڵی گشتی کۆماری رووسیای فیدڕاڵ لە هەولێر، ئەلێکساندەر چێرکاشینین جێگری کونسوڵی گشتی و نیکیتا موراڤیێڤ بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی دەرەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال