کوردستانی

ئەنجامی بەدواداچوونی پەرلەمانی کوردستان بۆ گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەکی یەکێتی لە ئاسایشی هەولێر بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامی بەدواداچوونی پەرلەمانی کوردستان بۆ گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەکی یەکێتی لە ئاسایشی هەولێر بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

دوابەدوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچوونی کەیسی گیانلەدەستدانی هاوڵاتی مەجید برایم ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 30ی کانونی دووەمی 2020 لیژنەکە ئەنجامی بەدواداچوونەکەیان  خستەڕوو.
 
پەرلەمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە و راگەیاند "دوابه‌دوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی به‌ سەرۆکایەتی عوسمان كه‌ریم سواره‌ و به‌ یاوه‌ری به‌رێزان (رۆمیۆ هه‌كاری، رزگار محمد محمود، سه‌عید هەرکی، حه‌سیبه‌ گه‌ردی، هیمداد سه‌باح، زكری زێباری، شادی نه‌وزاد، د. وه‌عدی سلیمان علی) له‌سه‌ر كه‌یسی گیان له‌ده‌ستدانی (مه‌جید برایم)، دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشیان كرد و گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ڵ له‌سه‌ر دۆسییه‌كە كرا هۆكاره‌كانی گرتن و گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتی (مه‌جید برایم) بۆ لیژنه‌ روونكرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوكاری ته‌واوكرا بۆ لیژنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی خۆی بكات به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی".
 
ئاماژە بەوەشکرا "دواتر لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیان كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه‌ و زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ بۆ ئه‌ندامانی لیژنه‌ خڕایه‌ روو و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌ و دۆكیۆمێنته‌كان خڕانه‌روو، هەروەها لیژنه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی ئاسایش و به‌ندیخانه‌، شوێنی گیان له‌ده‌ست دانی ناوبڕاویش به‌سه‌ر كرایه‌وه‌ و وه‌ڵامی پێویستی ئه‌ندامانی لیژنه‌ درایه‌وه‌".
 
ئەوەش خراوەتەڕوو "سه‌ردانی لیژنه‌ی پزیشكی دادی له‌ هه‌ولێر كرا كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی كردبوو له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ و ئاگادار كراین كه‌ ته‌رمه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كۆیه‌ و سلێمانیش كراوه‌، به‌رێز عوسمان سێده‌ری سه‌ردانی كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی ئه‌وانیش ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها سه‌ردانی ماڵی ناوبڕاو كرا و وته‌ی كه‌س و كاری وه‌رگیراوه‌ له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ و شێوازی گرتنه‌كه‌ی و ئه‌و كه‌ل و په‌ل و ماددانه‌ی كه‌ پێی گیراوه‌".
 
لە کۆتایدا هاتووە "لیژنه‌كه‌ به‌دواداچوونی پێویستی كردووه‌ له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌، چاوه‌ڕێی كۆتایی ئه‌نجامه‌كانی دادگا و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌بین و وه‌ك لیژنه‌ی به‌دواداچوونی په‌رله‌مانی، پشتگیری له‌ به‌یاننامه‌ی ئاسایشی گشتی ده‌كه‌ین و هیچ خالێكی وا تێبینی نه‌كراوه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ی راگه‌یێندراوی ئاسایش بێت، بۆیه‌ سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ لیژنه‌ چاودێری كه‌یسه‌كه‌ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی كۆتایی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌ رێگه‌ی دام و ده‌زگای په‌یوه‌ندیدار(دادگا، پزیشکی داد) یه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان و رای گشتی بخرێته‌ روو".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان