کوردستانی
ژنێک بە رووداوێکی نادیار گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژنێکی خەڵکی سنە کە ماوەی سێ ساڵ بوو وەکو پەنابەر لە ئانکارا نیشتەجێبوو بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستداوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی دووشەممە 27ی کانونی دووەمی 2020 تەرمی ژنێکی پەنابەری خەڵکی سنە بە ناوی "چنوور یونسی" تەمەن 37ساڵ لە لێوارەکانی ئانتالیا دۆزراوەتەوە, ناوبراو دانیشتووی شاری ئانکارای پایتەختی تورکیا بووە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بۆ هەنگاو روون نەبووەتەوە کە چنوور خۆی کوشتووە یان لەلایەن کەس یان کەسانێکی دیکەوە کوژراوە. بەڵام یەکێک لە نزیکانی ئەو ژنە جوانە ئەگەری کوژرانی ناوبراو بەهێز دەزانێت.
چنوور یونسی خاوەن بڕوانامەی ماستەری کۆمپیوتەر و کارگێڕی بووە و ماوەی سێ ساڵ بوو کە وەکوو پەنابەر ڕووی لە وڵاتی تورکیا کردبوو و لە ژێر چاوەدێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) بووە و تەرمەکەی ئەو دوێنێ چوارشەممە بە فڕۆکە گەڕێندراوەتەوە بۆ تاران.