کوردستانی
ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی لەم کاتەدا کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
لەکاتێکدا بڕیاربوو رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتییش دەڵێت "رۆژی شەممە ئەنجومەنەکە کۆدەبێتەوە".
پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە رۆژی شەممە 2ی شوباتی 2020 کاتژمێر 2:00ی پاشینوەڕۆ ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی دووەم کۆبوونەوەی ئەنجام بدات".
بڕیارە لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی گفتوگۆ بکرێت لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی و دواتریش دەنگی لەسەر بدرێت.