کوردستانی
فەرید ئەسەسەرد: هاوپەیمانێتی یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دوای هەڵبژاردنیش دەمێنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە گرنگییەوە باس لە هاوپەیمانی حزبەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و ئاماژە بەوەدەکات هاوپەیمانێتی یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دوای هەڵبژاردنیش دەمێنێتەوە.
فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکگرتنەوەی حزبەکان و دروستبوونی هاوپەیمانی لە نێوانیان مەرج نییە هەر هەمووی بگرێتەوە، ئێمە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان هاوپەیمانێتیمان دروستکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر کاتێک هاوپەیمانێتی یەکێتی و گۆڕان پێویستی کرد فراوان دەکرێت، هەروەها ئەو هاوپەیمانێتییە بۆ دوای هەڵبژاردنیش دەمێنێتەوە".
س.س

بیروڕا