کوردستانی
شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی پرۆژەیەکی فەرامۆشکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی پرۆژەیەکی فەرامۆشکراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامێکی لیژنەی پلان و پرۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا هیچ کاتێک نییە بۆ دەسپێکردن بە پڕۆژەکە.
زیاد حەمە رەزا، ئەندامی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ کاتێک نییە بۆ دەستپێکردن بە پرۆژەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشکرد "هیچ زانیاریش نییە لەبارەی ئەوەی کە بڕیار لە دیاریکردنی کاتەکەی بدرێت بۆ ئەوەی دەست بە پرۆژەکە بکرێت".
بەپێی نووسراوێک کە واژووی بریکاری وەزارەتی پلاندانانی لەسەرە دەست مەودا میدیا کەوتووە لە بوودجەی 2019 بڕی 90 ملیاری دیناری عیراقی بۆ پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەرخان کراوە لەئێستاشدا لە 2020ین، بەڵام دەست بەجێبەجێکردنە پڕۆژەکە نەکراوە لەکاتێکدا بڕیاربوو گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ئەم پڕۆژەیە جێبەجێبکەن، بەڵام لە ئێستادا روون نیە کام کۆمپانیا کار لە پرۆژەکەدا دەکات .