کوردستانی
تەرمی یەکێک لە رفێندراوەکانی شەوی رابردوو دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش بەزگەیەکی کاتیان دانا لەسەر رێگای نێوان ناحیەی قەرەتەپە و جەبارەی سەر بە شارۆچکەی خانەقین ژمارەیەک هاوڵاتیان بەرەو شوێنێکی نادیار رفاند بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لە رفێندراوەکان دۆزرایەوە.
ئامانج عەبدولرەزاق، لێپرسراوی کۆمیتەی رێکخستنی جەبارەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەی ئەو کەسانەی کە رفێندراون 7 کەس دەبێت نازانرێت بۆ کوێ رفێندراون تەنها تەرمی یەکێکیان دۆزراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم بەیانییە تەرمی هاوڵاتییەکیان دوزراوەتەوە کەخەڵکی قەرەتەپەیە بەناوی (محمد سمین) شەهید کراوە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو هاوڵاتیانەی کە شەو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێنڕابوون لەسنوری قەرەتەپە دوو کەسیان خەڵکی جەلەولان و دوو کەسی دیکەشیان خەڵکی خانەقین و 4 کەسی تریش خەڵکی ناحیەی قەرەتەپەن.