کوردستانی

بزووتنەوەی گۆڕان لیژنەیەكی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی خوار وەزیر پێكهێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی گۆڕان لیژنەیەكی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی خوار وەزیر پێكهێنا
مەودا میدیا-

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ ئەوەی كاندیدەكانی خوار وەزیر یەكلابكرێنەوە و ئاراستەی حكومەت بكرێن.

نەسرەدین مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای ڕاگەیاند "بەمەبەستی دیاریكردن و یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی خوار وەزیر لە كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەك لە ناو گۆڕان پێكهێنراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لیژنەكە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو دەست بە كارەكانی دەكات و دیاریكردنی ئەو كەسانەش بۆ پۆستەكان لەسەر بنەمای لێهاتووی كەسە دەبێت كە خۆی كاندید كردووە بۆ هەر یەكێك لەو پۆستانەی كە بەر گۆڕان دەكەوێت".

نەسرەدین مەحمود باسی لەوەش كرد "ژمارەیەكی زۆر سیڤی بۆ ئەو پۆستانە هاتوە، پێویستی بە كاتێك دەبێت تا یەكلادەكرێنەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان