کوردستانی
سەردانكردنی زيندانيان گۆڕانكاری بەسەردا دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر بلۆكەكانی سزادراون چاكسازی گەورانی سلێمانی گۆڕانكاری لە ڕۆژی سەردانیكردنی كەسوكاری زیندانیان دەكات.
فەرهاد قادر، وتەبێژی چاكسازی گەورانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سبەینێ شەممەوە 1ی شوباتی 2020 گۆڕانكاری لە سەردانیكردنی زیندانیان دەكرێت و خشتەیەكی نوێ جێبەجێ دەكرێت بۆ كەسوكاری زیندانیان كە سەردانی زیندانیەكانیان دەكەن".
ئەوەشی خستەڕوو "گۆڕانكاریەكە لە پێناو كەمكردنەوەی ئەو قەرەباڵغیەیە كە لە بلۆكەكانی زیندانیەكە دروست دەبن لە كاتی سەردانكردنی زیندانیەكان، ئاگاداری كەسوكاری زیندانیانیش دەكەینەوە لە سبەینێوە پابەندی خشتەكە بن".
باسی لەوەش كرد "بەپێی خشتەكە، هەفتەی یەكەم، ڕۆژی دوو شەممە بۆ بلۆكی یەك سەردانیكردن بۆ ژنان، ڕۆژی چوار شەممە بۆ پیاوان، هەفتەی دووەم ڕۆژی دوو شەممە بۆ بلۆكی دوو سەردانیكردن بۆ ژنان و چوار شەممە بۆ پیاوان دەبێت".