کوردستانی
پارێزگاری هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە هەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدەڕۆیی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت - ئەو هاووڵاتیانەی كە پارەی كارەبایان زۆر لەسەر كۆبووهتەوە بۆیان دەكرێت بە 12 قیست ئەگەر ئامادەبن بۆدانی ئەو قەرزانەی لەسەریانە.
پارێزگاری هەولێر لە روونکردنەوەکەدا رایگەیاند "لەگەڵ دەستپێكردنی هەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدەڕۆ، لە رێكەوتی 2/2/2020 ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری هەولێر دەكەینەوە، كە پرۆسەی بەستنی پێوەری كارەبا بۆئەو یەكانەی بە زێدەڕۆیی دروستكراون بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی كارەبا بكەن، بەبێ ئەوەی هیچ غرامەیەك بكرێن، هەروەها لە هەرشوێنێكیش لیژنەكانی بڕینی كارەبای زێدەڕۆی، بینیان پێوەر بۆئەو یەكانە نەبەسترابوو كە تەجاوزن (نیشتەجێبوون بێت یاخود بارزگانی یان كشتوكاڵی)، كارەباكەیان بەشێوەیەكی كاتی دەبڕن تا ئەو كەسە لە زووترین كات پێوەر دەبەستێت، بەڵام هیچ غرامەیەك ناكرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "سەبارەت بەیەكەكانی نیشتەجێبوون كە تاپۆیان هەیە هەروەها شوێنەكانی بازرگانی یان كشتوكاڵی كە مۆڵەتیان هەیە. ئەوانەش دەتوانن بەردەوام بن لە لابردنی زێدەڕۆیی لەسەركارەبا، هیوادارین بە رەزامەندی خۆیان و پێش گەیشتنی تیمەكانمان لای ببەن . بۆئەوەی غەرامە نەكرێن و رێوشوێنی یاسایان بەرامبەر نەگیرێتە بەر".
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "ئەو هاووڵاتیانەی كە پارەی كارەبایان زۆر لەسەر كۆبووهتەوە بۆیان دەكرێت بە 12 قیست ئەگەر ئامادەبن بۆدانی ئەو قەرزانەی لەسەریانە، هەروەها ئەو هاووڵاتیانەی خۆیان فەرمانبەرن لەمەودوا پێویست ناكات كەفیل لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ مامەڵەی بەستنی پێوەر، تەنها پاڵپشتیەكی فەرمانگەكەی خۆیان پێبێت كە مووچەی تێدا نووسرا بێت".
لەکۆتایدا ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەو هاووڵاتیانەی كەفەرمانبەر نین دەتوانن كەفیلێك ببەن، بەڵام هیچ مەرجێك بۆ رێژەی مووچەكەی دانانرێت وئەو مەبلەغانە هەڵگیراون كە پێشتر داندرابوون، هەروەها ئەم خاڵانە لەپێناو كارئاسانی بۆهاووڵاتیان لەكۆبوونەوەی پارێزگای هەولێر لەگەڵ وەزارەتی كارەبا بڕیاریان لەسەردراوە".