عیراقی
کازمی دەستکەوتی ساڵێکی کابینەکەی ئاشکراکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد، "لەماوەی یەکساڵی دەستبەکاربوونم وەک سەرۆک وەزیرانی عیراق، توانیم وڵات لە چەندین قەیرانی دارایی و ئابووری و سیاسیی رزگار بکەم، عیراق وڵاتی شارستانییەت و نووسین و یاسا و زانستە، گه‌له‌كه‌مان ئازاری زۆری چه‌شتووه به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵ و بازرگانه دروشمباز و بێویژدانه‌كانه‌وه".
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا دەستکەوتی یەکساڵی کابینەکەی خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکرد، "گه‌له‌كه‌مان ئازاری زۆری چه‌شتووه به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵ و بازرگانه دروشمباز و بێویژدانه‌كانه‌وه، ئه‌مڕۆ به شه‌فافییه‌ت چیمان به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌وه‌ی هێشتا به ئه‌نجاممان نەگەیاندووە و له‌ڕێگایه بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بده‌ین، ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ستی عیراقیه‌كان كه شایسته‌ی باشترینن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "توانیم وڵات لە چەندین قەیرانی دارایی و ئابووری و سیاسیی رزگار بکەم، عیراق وڵاتی شارستانییەت و نووسین و یاسا و زانستە، ئێمه رێچکەی چاكسازی و گۆڕانكاریمان دامه‌زراند و ده‌ستمان به به‌ره‌وپێشبردنی وڵات كرد به‌ئاراسته‌ی بونیادنانی داهاتوویه‌كی گه‌ش و ئومێدبه‌خش كه هیواكانی گه‌نجانی تێدا جێگابكه‌ینه‌وه".
هاوکات دڵشاد شەهاب، چاودێری بواری سیاسیی و ئابووری بە مەودا میدیای راگەیاند، "عیراقییەکان بە گشتیی بە هاتنە سەر حوکمی کازمی زۆر خۆشحاڵبوون، کوردیش بەدەرنەبوو لەم خۆشحاڵییە، خۆشبەختانە ئەم کابینەیە توانی دەستکەوتی زۆری هەبێت لە چاو تەمەنەکەی، هەروەها ئەم کابینەیە بەرهەمی خەباتی مەدەنی بوو، کوردستانییان دەبێت ئەوە بزانن خەباتی مەدەنی و خۆپیشاندان دەبێتە بەرقەرابوونی دیموکراسییەت و گۆڕانکاری".
ئەو چالاکوانە باسی لەوەشکرد، "بەداخەوە کابینەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەراورد بە کازمی، شکستی هێناوە و دۆخی سیاسیی و ئابووری هەرێمی بەرەو دواوە گەڕاندەوە، بەهۆی ئەوەی سیاسەتێکی توندڕەوانە پەیڕەو دەکات".
پ.ح