گێتی
ئێران دوایین ئامارى كوژرانى هێرشه‌كانى ئیسرائیلى راگه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئێران دوایین ئامارى كوژرانى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران بڵاوكرده‌وه و هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاندووه.
به‌پێى راپۆرته‌كه "به‌هۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە 1100 کەس کوژراون کە لە ئەو ژمارەیە 126 کەسیان ژن و چەند کەسیان ژنانی دووگیان بوون و 9 کەسیان په‌رستار و 41 کەسیان منداڵ بوون".
باس له‌وه‌شكراوه " پێنج هه‌زار و 750 کەس برینداربوون، لەو ژمارەیە 185 کەسیان ژن بوون و 65 کەسیان تەمەنیان خوار 20 ساڵ بووە و 20 په‌رستاریش لەڕیزی بریندارەکان بوون".
هه‌روه‌ها "12 ئەمبوڵانس، 6 بنکەی فریاکەوتن وێران بوون، 4 بنکەی دەرمان و تەندروستیی زیانیان به‌ركه‌وتوو، 7 نەخۆشخانەش زیانیان به‌ركه‌وتووه".
ع
بیروڕا



