کوردستانی

مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە کۆبوونەوەدان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە کۆبوونەوەدان

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكى كاتى سوریا، له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كۆده‌بنه‌وه‌.

عه‌بدى، سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكى رۆژئاواى كوردستان ده‌كات بۆ کۆبوونەوەی نێوان وەفدی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و نوێنەری و ئەمه‌ریکا و دەسەڵاتدارانی دیمەشق.

به‌رپرسێكى خۆسه‌رى به‌ مه‌ودا میدیاى وت "كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ باره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه‌ كه‌ مانگى ئازارى ئه‌مساڵ له‌نێوان شه‌رع و عه‌بدى كراوه‌ و جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه‌ له‌نێوان رۆژئاوا و سوریا".

وه‌فده‌كه‌ى رۆژئاواى كوردستان پێكهاتووه‌ له‌ ئیلهام ئەحمەد و فوزا یوسف و عەبد حامد مەهباش.

ع
Qaiwan
Qaiwan