کوردستانی
له‌هه‌ولێر ده‌یان كه‌س له‌سه‌ر پاڵاوگه‌ى نایاسایی گیراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، ده‌یان كه‌س به‌هۆى سه‌رپێچى له‌پاڵاوگه‌كان گیراون و ده‌یان پاڵاوگه‌ش داخراون.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "بەهۆی سەرپێچییەكانی پاڵاوگەكان، لە ناوەندی پارێزگای هەولێر 43 كەس بەبڕیاری دادگا گیراون و 85 پاڵاوگە داخراون.
وتیشى "له سنورى قەزای قوشتەپە شەش پاڵاوگە هەڵگیراون، پاڵاوگەیەك داخراوە و 15 پاڵاوگە دوای داخستنیان، لەلایەن لیژنەی ژینگەی هەولێر و پارێزگای هەولێر كراونەتەوە، كە بەپێی رێنوێنیی ژینگەی هەولێر كار دەكەن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە درێژەی رێكارەكان، دوو خاوەن پاڵاوگە دراونەتە دادگا و خاوەن پاڵاوگەیەك گیراوە و رێكارەكانیش بەردەوامن".
ع
بیروڕا



