عیراقی
دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغدا دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دادگای کەرخ بڕیاری سێ جار لەسێدارەدانی بۆ بکوژی خێزانە سێ کەسییە کوردەکەی شاری بەغدا دەرکرد، بکوژەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و شێوازی ئەنجامدانی تاوانەکەی خستووەتەڕوو لەبەردەم دادوەردا.
بەپێی نووسراوێک دادگای کەرخ بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژەکەی د. شیلان و دایک و باوکی دەرکرد، کە لەمانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو لە شاری بەغدا کوژران، بکوژەکە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی دادگاییکرا، لە کۆتاییدا دادوەر سزای سێ جار لەسێدارەدانی بۆ دەرکرد، پەڕاوەکەی رەوانەی دادگای تەمیز دەکرێت بەمەبەستی جێبەجێکردنی.

بکوژەکە لە بەردەم دادوەردا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و رایگەیاندووە، "پێش چوار ساڵ ئەو خێزانە کوردەی ناسیوە و دوو رۆژ پێش رووداوەکە داوای پارەی لە باوکی شیلان کردووە، بەڵام پێینەداوە و لەسەر ئەوەش بووە بە دەمەقاڵێیان، بۆیە باوکی شیلان بە چەقۆ دەکوژێت، پاشان هاوژینەکەی دێتەوە ماڵەوە و ئەویش بە چەقۆ دەکوژێت، دواتریش کچەکەی دەخنکێنێت".
پ.ح