کوردستانی

باندێکی گەورەی دزیکردن دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێکی گەورەی دزیکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی باندێكی گەورەی دزیكردنی راگەیاند كە لە 7 كەس پێكهاتوون و بە چەند ئۆتۆمبێلێك 3 مۆلیدەی گەورەیان لە هەولێر دزیبوو.

عەمید دلێر نەجات یاسین نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر  لەو بارەیەوە رایگەیاند "شەوی ڕابردوو زانیاری گەیشتە پۆلیس بە بوونی باندێكی گەورەی دزیكردن لە شاری هەولێر، بۆیە پۆلیس دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد، توانی ناسنامەی (7) تۆمەتبار ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات".

وتیشی "لە پێناو هەرچی زووتر دەستگیركردنی تۆمەتباراندا، سەرپەرشتی و چاودێریی تیمێكی لێكۆڵینەوەمان كرد، كەوا توانییان لە ماوەیەكی كەمدا و لە ڕێگای كامێرای چاودێرییەوە ئەو ئۆتۆمبێلانە دەستنیشان بكەن كە (3) مۆلیدەی كارەبایان پێ دزرابوو و توانرا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیشدا بگیرێت".

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "سێ تۆمەتباری سەرەكی، كە هەڵسابوون بە دزینی مۆلیدەكان، دەستگیر كران و هەروەها ئەو كەسەش قۆڵبەست كرا كە مۆلیدەكانی لەو تۆمەتبارانە كڕیبۆوە، لەگەڵ دەستگیركردنی (3) تۆمەتباری دیكە كە لەو تاوانەوە تێوە گلابوون، بۆیە كۆی گشتیی ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیر كراون، (7) تۆمەتبارن".

ئەوەشی خستەڕوو "پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و رەوانەی دادگای هەولێر كران، بەڕێز دادوەریش بڕیاری دا بە بەندكردنیان بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادانی عیراقی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان