کوردستانی
رۆژنامەنوسێک نهێنی بێژەرێکی بەناوبانگی کورد ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژنامەنوسێک رایدەگەینێت شاهۆ ئەمین، بێژەری کەناڵی رووداو 1882 مەتر زەوی لەسەر شەقامی 120 مەتری وەردەگرێت و بەبڕی چوار سەد هەزار دۆلار دەیفرۆشێت.
ئیبراهیم عەلی, رۆژنامەنوس لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "لەدوای بەدواداچوونم بۆم دەرکەوت کە شاهۆ ئەمین، بێژەری هەواڵەکانی کەناڵی تەلەفزیۆنی روداوی سەر بەنێچیرڤان بارزانی بەناوى هاوسەرەکەیەوە کە هاوڵاتییەکی سورییەو خەڵکی قامشلۆیە پارچە زەوییەکی (1882)مەتری بۆ دروستکردنی بەنزینخانەی کاتی وەردەگرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی بەدەستم کەوتوون لەدوا رۆژەکانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم، نزیکەی یەک دۆنم زەوی دراوە بەشاهۆ ئەمین، بەڵام ناوبراو بۆ ئەوەی نازانرێت، ئەو پارچە زەوییەی وەرگرتووە دەیکات بەناوی هاوسەرەکەیەوە کە هاوڵاتییەکی رۆژئاوایەو ماوەی چەند ساڵێکە لەهەرێمی کوردستان نیشتەجێیە".
ئیبراهیم عەلی ئەوەشی خستووەتەڕوو "سەرجەم نوسراوەکانیش لەسەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێرو شارەوانی چواری هەولێر بوونیان هەیە. لەچەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە لەو بەڵگەنامانە دڵنیابووم و بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستم کەوتن، شاهۆ ئەمین دوای تەواو بوونی مامەڵەی وەرگرتنی ئەو پارچە زەوییە لەشەقامی بازنەیی 120 مەتری. بەشێوەیەکی خێرا و بەنرخێکی کەمتر لەنرخی بازار ئەو پارچە زەوییە دەفرۆشێت بەبڕی (400) هەزار دۆلار. واتە چل دەفتەر. ئەو کەسەشی زەوییەکەی کڕیوە بەشێوەیەکی خێرا بەنزینخانەکەی دروستکردووەو لەسەرو بەندی ئاڵوگۆڕی کابینەی هەشتەم و نۆیەم ئەو بەنزیخانەیە بەشێوەیەکی خێرا دروستکراوە. بۆ ئەوەی مامەڵەکەی هەڵنەوەشێندرێتەوە".