کوردستانی
ئەمشەو بەفر و باران لەم شوێنانە دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمشەو شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی تاوەکو رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە "لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست ئەمڕۆ هەینی 31ی کانونی 2020 شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە لە درەنگانی شەودا کاریگەرییەکەی بەهێز دەبێت".
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "بەفر و کرێوە سەنتەری شاری سلێمانی و دەورەبەری شارەکانی هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە، هەروەها کاریگەری ئەم شەپۆلە تاوەکو رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت".