کوردستانی
هەڵەبجە؛ بەهۆی تەقینەوەیەکەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەڵبجە ئاشکرایکرد بەهۆی تەقینەوەیەکەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و جەستەی تێکچووە، تائێستا نازاندرێت هۆکاری تەقینەوەکە چی بووە.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند، "کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی شارەوانی بەهۆی تەقینەوەیەکەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا، بەداخەوە جەستەی شێواوە و ناناسرێتەوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تائێستا نازاندرێت هۆکاری تەقینەوەکە چییە، کە ئایا بۆمبی چێندراو بووە یاخود دەستکاری تەقەمەنی کردووە، دۆسییەکە لای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شارەزوورە".
پ.ح