کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە
مەودا میدیا-

وەزیری کشتوکاڵی و سەرچاوەکانی ئاو رایدەگەینێت خۆشحاڵە بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد لە چوارچێوەی یاسا دەستیان کردووە بە ئاسانکاری بۆ جوتیارانی ناوچەی هەورامان و وەبەرهێنەران.

بێگەرد تاڵەبانی, وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند "ئەمڕۆ هەینی 2020/1/31 لە پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگار، ژووری بازرگانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجەو بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە گفتوگۆی وردمان لەسەر  کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری  لە سنورەکە کرد, کە تایبەتمەندی پارێزگای هەڵەبجە لەبەر چاو دەگرین و لەچوار چێوەی کاری وەزارەت درێغی ناکەین بۆ پارێزگای ئاشتی و هەروەها خوشحاڵم بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەڵەبجە".

وتیشی "لەگەڵ کاک جەمیل هەورامی، کەسایەتی دیاری ناوچەکەو بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی وبەڕێوەبەری گشتی باخداری سەردانی ئەو ناوچانەمان کرد کە حەوت هەزار داری توومان پێشکەش کردوون بۆ ئەوەی بەدرێژای رێگاکان بڕوێنن".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە بەسەرکردنەوەکەمان باس لە شاری پیشەسازی و چەند پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ ناوچەکە کرا، تاکیدم کردەوە دەستمان کردوە بەهەمواری رێنمایەکان لەچوار چێوەی یاسا بەرکارەکان بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ جوتیارانی ناوچەی هەورامان و وەبەرهێنەران".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان