کوردستانی

تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێلێك له‌شاری‌ سلێمانی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە "پاش دزینی‌ ئۆتۆمبێلێك له‌رۆژی ‌ 2020/1/12 له‌به‌رده‌م به‌شی‌ پۆلیسی‌ گرتن‌و گواستنه‌وه‌ی‌ سلێمانی‌ كه‌ به‌ئیش پێكراوی‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ جێیهێشتبوو، دواتر خاوه‌نه‌كه‌ی‌ سكاڵای‌ تۆمار كرد له‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان، دوای‌ به‌دواداچونی‌ وردو كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی، توانرا ئوتومبیله‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ بدۆزرێته‌وه‌و بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە "هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان زانیارییان له‌سه‌ر تۆمه‌تباری‌ دزینی‌ ئوتومبێله‌كه‌ هه‌بوو كه‌ به‌ره‌و سنوری‌ قه‌زای‌ سه‌ید سادق هه‌ڵاتبوو، بۆیه‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقی‌ لێ ئاگاداركرایه‌وه‌و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، ئه‌مڕۆ 2020/1/31 له‌چالاكییه‌كدا مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌سار توانیان تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن‌".

ئەوەش خراوەتەڕوو "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (ر، م، ئ)و پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌بووه‌و پێشتر له‌سه‌ر تاوانی‌ دزیكردن ده‌ستگیركراوه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان