کوردستانی

ئەمڕۆ ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ  بڕیارە ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دووەم کۆبوونەوەی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجام بدات.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکرادیەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەمڕۆ شەممە 1ی شوباتی 2020 کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم کۆبوونەوەیە دووەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی یەکێتییە گفتوگۆ لەسەر ئەو پەیڕەویە دەکرێت کە لەلایەن لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادە کراوە".

سەبارەت بە دیاریکردنی سەرۆک و جێگری یەکێتی چاوڕەش وتی "لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە دەکرێت و جارێ نازانرێت کێ دەبێتە سەرۆک و چەند جێگری دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر هەیە بە یەک کۆبوونەوە گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی تەواو نەبێت، بەڵام ئەوەی گرنگ بێت بۆ داهاتوو گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدەین".  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان