کوردستانی

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگیران

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگیران
مەودا میدیا-سۆما خالید

بەرێوەبەری فرۆکەخانەی سلێمانی رایدەگەینێت شەوی رابردوو بەهۆی خراپی رەوشی کەشوهەواوە سەرجەم گەشتەکان راگیران ئاماژەی بەوەشکرد لە ئێستادا گەشتەکان ئاسایی بوونەوتەوە.

تاهیر عەبدوڵڵا, بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو بەهۆی خراپی رەوشی کەشوهەواوە سەرجەم گەشتەکانمان راگرت بۆ کاتێکی دیاریکراو".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 گەشتەکانی فرۆکەخانە دەستیپێکردووەتەوە و لە ئێستادا گەشتەکان ئاساین".

تاهیر عەبدوڵڵا وتیشی "راگرتنی گەشتەکان لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان بووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان