کوردستانی
شەقامەکانی سلێمانی خوێ رێژ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەهۆی بارینی بەفرەوە شەقامەکانی شاری سلێمانی سپی پۆشبوون و تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی پاراستن و چاکردنی رێگاوبانی سلێمانی سەرقاڵی پاککردنەوە و خوێ رشتنن بە شەقامەکاندا.
فواد حەمە باقی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی رێگاوبانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڕێوبەرایەتی پاراستن و چاکردنی رێگاوبانی سلێمانی دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی ئەو شەقامانەی کە بەفر گرتوونی".
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی رێگاوبانی سلێمانی وتی "شەقامەکانی ئەزمەڕ و نێوان پیرەمەگرون-سلێمانی و سیتەک، هەروەها رێگای پێنجوێن-سلێمانی پاکراونەتەوە".
ناوبراو وتیشی "خۆشبەختانە تاوەکو ئێستا توانیومانە سەرجەم رێگاکان کۆنتڕۆڵ بکەیەن و هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووینەداوە".
فواد حەمە باقی ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی کارکردنن، هەروەها خوێ بەو شەقامانەی سلێمانیدا دەڕێژن کە ئەگەری بەستنیان هەیە".
جێگای ئاماژەیە، لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفر و باران بارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە و لە بەشێک لە شارەکان ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.