کوردستانی

باندێکی دزیکردنی دەستگیرکران کە بەفێڵ پارەیان لە هاوڵاتیان وەرگرتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێکی دزیکردنی دەستگیرکران کە بەفێڵ پارەیان لە هاوڵاتیان وەرگرتووە
مەودا میدیا-

 باندێكی دزیكردنی سێ كەسی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکران كە بەجلی سەربازییەوە پارەیان لە هاوڵاتیان وەرگرتووە کە ژمارەیان سێ کەس دەبێت.

ئاسایشی سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند  "لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و نەهێشتنی هەموو جۆرە تاوانێكی دزیكردن و كاری نایاسایی، هێزەكانمان توانیان رۆژی  31/1/2020 لەشارۆچكەی پێنجوێن ، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ( 442 ) لە یاسای سزادانی عیراقی ، سێ كەس دەستگیر بكەن".

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بە ناوەکانیان کردووە ، کە ئەمانەن: 

1- تۆمەتبار ( أ ، ع , ف ) لەدایكبووی ساڵی 2000 ، پیشەی (كاسب).

2- تۆمەتبار  ( س ، ب , ح ) لەدایكبووی ساڵی 1998 ، پیشەی (كاسب).

3- تۆمەتبار  ( م ، ف , أ ) لەدایكبووی ساڵی 1998 ، پیشەی (كاسب).

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "شەوی 30/31 تۆمەتبارانی ناوبراو بەجلی سەربازییەوە لەسەر ڕێگای گوندی ڕەشان هەستاون بەڕووت كردنەوەی هاوڵاتی ( ز ، ك ، م ) كەئیشی حەواڵە كردنی دراوە لە نێوان هەرێمی كوردستان و ووڵاتی ئێران ، كەبڕی ( 1900000 )یەك ملیۆن و نۆسەد هەزار تمەنی ئێرانی و ( 10000) دە هەزار دۆلاری ئەمەریكی پێبووەو لێیان سەندووە ، دواتر پارەكەیان بردووە بۆ شاخی سێ كۆ لەجەندین جێگای جیاجیا شاردبویانەوە، دوای لێكۆڵینەوە دانیان بەتاوانەكەیاندا ناو لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان