کوردستانی

بەدەیان کۆڵبەر بەهۆی بارینی بەفرەوە چارەنوسیان نادیارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەدەیان کۆڵبەر بەهۆی بارینی بەفرەوە چارەنوسیان نادیارە
مەودا میدیا-

دەیان کۆڵبەر بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە بەرزاییەکانی ناوچەی سەرشیوی سەقز ونبوون و چارەنوسیان نادیارە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە "نزیکی 50 کۆڵبەر کە شەوی رابردوو روویان لە بەرزاییەکانی سنوری شاری سەقز کردبوو، لە شوێنێک بە ناوی "چەمی میشاو'' ونبوون و چارەنووسیان نادیارە.

ژن برای یەکێک لە کۆڵبەرە ون بووەکان کە خۆی بۆ یارمەتی و دۆزینەوەیان گەیشتووەتە ناوچەکە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە هەنگاو رایگەیاند  "ئەم پەنجا کۆڵبەرە خەڵکی دوو گوندی ”دەرەزیارەت و سێفەتاڵ” بوون و سەڕەڕای ئەوەیکە خەڵکی ناوچەکە بە چری بە دوویاندا دەگەڕن تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە".

ئەو کەسە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە هەنگاوی وتووە "تا ئیستا هیچ ناوەندێکی حکوومەتی سەڕەڕای پەیوەندی گرتن پێیانەوە بەدەم داواکاریمانەوە نەهاتوون و خەڵک بە دەستی بەتاڵ بۆ دۆزینەوەی ئەو کۆڵبەرانە ڕەوانەی ناوچەکە بوون".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان