کوردستانی

پارەی گەنمی جوتیاران پێویستی بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی عیراق هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارەی گەنمی جوتیاران پێویستی بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی عیراق هەیە
مەودا میدیا- 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت پارەی سێ ساڵ گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لای حكومەتی عیراقە و ئاماژەی بەوەش كرد پێویستی بە بڕیاری سەرۆكی وەزیرانی عیراق هەیە بۆ ئەوەی رەوانەی هەرێم بكرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "گرفتێكی سەرەكی لە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم نییە بۆ ساڵەكانی 2014 تا 2016، تەنیا ئەوەیە سەرۆك وەزیرانی عیراق واژوو لەسەر بڕیاری ناردنی پارەكە بكات".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو دۆخەی كە ئێستا لە عیراق هاتووەتە ئاراوە بە تایبەت ئەوەی حكومەتی عیراق بووە بە كاربەڕێكەر، هەركات دۆخەكە چارەسەر بوو و سەرۆك وەزیرانێكی نوێ دانرا، ئەوكات گرفت لە بەردەم ناردنی پارەكە نابێت".

باسی لەوەش كرد "لە ماوەی كۆتایی ساڵی رابردوو بەشێك لەو پارەیە خرایە سەر ژمارە بانكی وەزارەتی بازرگانی عیراق، بەڵام بڕیاری كۆتایی بۆ ناردنی پارەكە نەدراوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان