کوردستانی

لە مەرزێکی هەرێمی کوردستان رێگری دەکرێت لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە مەرزێکی هەرێمی کوردستان رێگری دەکرێت لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەمەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان  رێکاری پێویست گیراوەتەبەر بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی.

شەرمین عەلی، وتەبێژی مەرزی پەروێزخان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای گفتوگۆ و  هەماهەنگی نێوان عەلی تۆفیق، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، دەوامی بنکەی تەندروستی پەروێزخان کرایە ٢٤ کاتژمێری".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەو بنکەیەدا چاودێری و پشکنین بۆ هاوڵاتی و گەشتیارانی بیانی و حاڵەتە گوماناوییەکانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت".

شەرمین عەلی ئەوەشی خستەڕوو "ئامادەکاری و هەوڵەکانیش بەهاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان و بنکەی تەندروستی پەروێزخان، نشینگەی پەروێزخان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام دەبن، لەپێناو توندوتۆڵکردنەوەی زیاتری ڕێکارەکانی پشکنینی گەشتیاران و هاوڵاتیانی بیانی، کە لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە هاتووچۆ دەکەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان