عیراقی

عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌ راسپێردرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌ راسپێردرا
مه‌ودا میدیا-

دوای راسپاردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، وته‌یه‌كی ئاراسته‌ی عیراقییه‌كان كرد و بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ خسته‌ روو.

 محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپێردرا روو له‌ خۆپیشانده‌رانی عیراق رایگه‌یاند "خۆپیشاندان بكه‌ن چونكه‌ مافی خۆتانه‌ حكومه‌تیش ده‌بێت داواكارییه‌كانتان جێبه‌جێ بكات و بتان پارێزێت".

عه‌لاوی له‌یه‌كه‌م قسه‌كردنی دوای راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت چه‌ند به‌ڵێنێكی دا له‌وانه‌ش وتی "قه‌ره‌بووی خێزانی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ و برینداره‌كان چاره‌سه‌رده‌كه‌ین و واده‌یه‌كیش داده‌نێین بۆ هه‌ڵبژاردن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان