کوردستانی
مه‌حمود ره‌زا ره‌خنه‌ی توند له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی گۆڕان ره‌خنه‌ی توند له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێت و ده‌ڵێت چاكسازی به ئۆپۆزیسیۆن بوون دێته‌دی نه‌ك به به‌شداری كردنی چه‌ند وه‌زیرێك له‌ناو حكومه‌تدا، باس له‌وه‌ش ده‌كات وه‌زاره‌تی دارایی كه به‌ده‌ست گۆڕانه‌وه‌یه رۆڵی سندوقێك ده‌بینێت نه‌ك وه‌زاره‌ت.
مه‌حمود ره‌زا ئه‌مین، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق و ئامۆزای نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، رێكخه‌ری كۆچكردوی گۆڕان له چوارچێوه‌ی به‌شداری كردنی له دیداری گۆڕان كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو ئاراسته‌ی قسه‌كانی رووی له سه‌ركردایه‌تی گۆڕان بوو رایگه‌یاند "ئێوه ئه‌گه‌ر به‌ته‌مابن له‌ناو ئه‌م سیسته‌می ئۆلیگاشیه‌دا به چه‌ند وه‌زیرێكه‌وه بتانه‌وێت گۆڕانكاری بكه‌ن موتڵه‌قه‌ن نایه‌ته‌دی، به‌ڵام له رێگه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بوونه‌وه دێته‌دی".
مه‌حمود ره‌زا ئه‌مین، وتی "وه‌زاره‌تی دارایی به‌ده‌ست ئێمه‌وه‌یه به‌ڵام رۆڵی سندوقێك ده‌بینێت نه‌ك وه‌زاره‌ت، وه‌زاره‌تی دارایی له هه‌موو وڵاتێكدا به‌رپرسه له نه‌خشه‌دانانی سیاسه‌تی ئابووری و دارایی به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی كه ئێمه وه‌رمانگرتووه چ رۆڵێكی هه‌یه، چ لۆژیكێكی تێدایه وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ربگریت و یاسای بودجه‌ت نه‌بێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك داهات و خه‌رجییه‌كان دیاری ده‌كه‌یت".
مه‌حمود ره‌زا ئه‌مین، وتیشی "ده‌بوو گۆڕان داوای وه‌زاره‌تی پلان دانانی بكردایه‌ت چونكه ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌رپرسه له‌و ساخته‌كارییه‌ی به سیستماتیك كراوه و له‌وه‌تی حكومه‌ت هه‌یه ئه‌م وه‌زاره‌ته له ده‌ستی پارتیدایه، ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم ساخته كراوه به قازانجی هه‌ولێر و دهۆك له زه‌ره‌ری سلێمانی".
جه‌ختیشی كرده‌وه "ئه‌گه‌ر گۆڕان هه‌ربه‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانی به‌رده‌وام بێت رۆژ به رۆژ زیاتر شكست ده‌هێنێت".