کوردستانی

ته‌رمی كۆڵبه‌رێكی كورد له‌ناو به‌فردا دۆزرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌رمی كۆڵبه‌رێكی كورد له‌ناو به‌فردا دۆزرایه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

ته‌رمی كۆڵبه‌رێكی كورد له‌ نێوان سه‌قز و پێنجوێندا دۆزرایه‌وه‌، ته‌مه‌نی 51 ساڵه‌ و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌.

دوای بێسه‌ر و شوێن بوونی ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری كورد به‌هۆی به‌فر و ناجێگیری كه‌ش و هه‌واوه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمی كۆڵبه‌رێك له‌و كۆڵبه‌رانه‌ له‌نێوان سه‌قز و پێنجوێندا دۆزرایه‌وه‌.

شه‌وی رابردوو نزیكه‌ی 50 كۆڵبه‌ری كورد له‌ناو به‌فردا ونبوون، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌میان جگه‌ له‌ 2 كۆڵبه‌ر نه‌بێت دۆزرانه‌وه‌، دوای گه‌ڕان و به‌دواداچوون ته‌رمی یه‌كێك له‌و 2 كۆڵبه‌ره‌ دۆزرایه‌وه‌، كه‌ ته‌مه‌نی 51 ساڵه‌ و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌.
Qaiwan
Qaiwan