کوردستانی

لە رووداوێکی تەقەکردندا گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ برینداربوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی تەقەکردندا گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ برینداربوو
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد بەهۆی تەقەکردنەوە هاوڵاتییەک بە فیشەک بریندارکرا و گەیەندرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، پاش ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ گەیەندرایە سەنتەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ کە بە فیشەک لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ناحیەی سەنگاو بریندارکرابوو.

ئاماژە بەوەشکراوە پاش ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan