کوردستانی
هەپەگە کوژرانی 8 سەربازی دیکەی سوپای تورکیای راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هێزەکانی پاراستنی گەل ئاشکرایکرد لەچوارچێوەی هەڵمەتی چالاکییەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ پێنج سەربازی سوپای تورکیا کوژران و لە هەرێمی ئاڤاشین سێ سەربازی دیکە کوژراون، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە و هێزەکانی گەریلا بێ زیان بوون.
هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە رۆژی هەینی 2ی تەمموزی 2021 لە چالاکییەکی گەریلادا بۆ سەر کۆبوونەوەیەکی سوپای تورکیا لە پێگەیەکی سەربازییان، پێنج سەربازی سوپای تورکیا کوژران، پاشان بە هێلیکۆپتەر تەرمی کوژراوەکانیان گواستەوە، هاوکات لە وەرخەل و گردی سوور سوپای تورکیا بە بۆمبی گازیی و تەقەمەنی هێرشیانکردووەتە سەر هێزەکانی گەریلا.
ئاماژە بەوەشکراوە لە هەرێمی ئاڤاشین لە هێرشێکی سوپای تورکیادا بۆ سەر سەنگەرەکانی گەریلا، سێ سەربازی دیکەی سوپای تورکیا کوژران، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە و هێزەکانی گەریلا بێ زیان بوون.
پ.ح

بیروڕا