کوردستانی
شاسوار عەبدولواحید: هەزار تانکەر ئاو بۆ ئەو گەڕەکانەی هەولێر دابیندەکەین کە بێ ئاون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاشکرایکرد "یەک هەزار تانکەر ئاو بۆ ئەو گەڕەکانەی شاری هەولێر دابیندەکەین کە بێ ئاون، ئەم دەسەڵاتە شکستخواردووە و گەندەڵ خەمساردە، بیر لەوە دەکاتەوە کە چۆن دۆخی هاوڵاتییان قورستر بکات، ئێمە وەک نەوەی نوێ دەمانەوێت پیشانی هاوڵاتییانی بدەین کە حزبی سیاسی و هەروەها حکومڕانیی مانای چارەسەرکردنی کێشەیە".
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە "کاتێک کێشەی ئاو هەیە لە شارێک، ئەوە دەسەڵات دەتوانێت چارەسەری بکات، تەنانەت ئەگەر کار بگاتە کڕینی تانکەرە ئاو و پاشان دابەشکردنی بەسەر خەڵکدا بەبێ بەرانبەر، ئێمە وەک نەوەی نوێ یەک هەزار تانکەر ئاو بۆ ئەو گەڕەکانەی شاری هەولێر کە بێ ئاون دابیندەکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم دەسەڵاتە شکستخواردووە و گەندەڵ خەمساردە، بیر لەوە دەکاتەوە کە چۆن دۆخی هاوڵاتییان قورستر بکات، ئێمە وەک نەوەی نوێ دەمانەوێت پیشانی هاوڵاتییانی بدەین کە حزبی سیاسی و هەروەها حکومڕانیی مانای چارەسەرکردنی کێشەیە، کاتێک دەسەڵات و ئەو حزبە گەندەڵە فەرمانڕەوایانە ناتوانن کێشەی خەڵک چارەسەر بکەن، ئەوە ئێمە وەک نەوەی نوێ چارەسەر دەخەینە ڕوو".
پ.ح