دۆزی ژن

لەبەرئەوەی درەنگ لە بازاڕ گەڕاوەتەوە، کچێک بەدەستی باوکی کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبەرئەوەی درەنگ لە بازاڕ گەڕاوەتەوە، کچێک بەدەستی باوکی کوژرا
مەودا میدیا-

لە کرماشان کچێکی تەمەن 16 ساڵ بەدەستی باوکی کوژرا، رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤی دەڵێت بەهۆی ئەوە بووە کە کچەکە درەنگ لە بازاڕ گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاویکردەوە "ڕۆژی یەکشەممە 4ی تەمووزی 2021، کچێکی مێرمنداڵی 16 ساڵەی کرماشانی بە ناوی شەکیبا بەختیار، بە پاساوی نامووس بە دەستی باوکی و لێدانی چەندین چەقۆ، کوژرا".

رێکخراکە ئاماژەی بەوەشکردووە "شەکیبا بە هۆی ئەوەی درەنگ لە بازاڕەوە هاتووەتە ماڵەوە لە لایەن باوکییەوە کە ناوی شاپوور بەختیارە لێیدراوە و پاشان چەندین جار دراوەتە بەر چەقۆ".

ئەوەش نۆیەمین حاڵەتی کوشتنی کچان و ژنانە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن