گشتی

ئەو 10 سیفەتەی پیاوان رقیان لێیە لە ژندا هەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو 10 سیفەتەی پیاوان رقیان لێیە لە ژندا هەبێت
مەودا میدیا-

هەندێك لە تایبەتمەندی و خووەكانی ژنان دەبنە هۆی بێزاربوونی پیاوەكانیان، هەروەك پیاوەكان ناتوانن تاماوەیەكی زۆر بەرگەی بگرن و وردە وردە سەردەكێشێت بۆ جیابوونەوە.

ئەمە ئەو دە سیفەت یان تایبەتمەندییە:
یەكەم: پیاوان رقیان لەو ژنانە دەبێتەوە بێدەربەست و ئاژاوەچین و ماڵەكانیان رێكنەخراوە، هەروەها ئەو ژنانەی گرنگی بە ماڵ و خۆیان نادەن.

دووەم: پیاوان رقیان لە ژنی دەسەڵاتخواز دەبێتەوە و نایانەوێت ژنەكانیان رۆڵی ئەوان ببین و بڕیارە بدەن.

سێیەم: پیاوان خۆشیان لەو ژنانە نایە كەوا بەردەوام رقئەستوورن و گوێ لە پێشنیاز و بڕیار و پیاوەتییان ناگرن.

چوارەم: ئەو ژنانەی زۆربڵێن و پرسیار لەسەر هەموو شتێك دەكەن، لای پیاوان نەك دڵمەندنین، بگرە رقی زۆریشیان لێیان دەبێتەوە.

پێنجەم: خۆ بەگەورەزانین و نرخدانەنان بۆ پیاو و دەوروبەرەكەی دەبێتە هۆی ئەوەی پیاوان رقیان لەو جۆرە ژنانە ببێتەوە.

شەشەم: تەمەڵی یەكێك لەو سیفەتانەی پیاوان رقیان لێی دەبێـتەوە، ژنانێك هەن تەمەڵن و نایەنەوێ بۆ ئەو شتانەی دەیانەوێت بەدەستیبهێنن هەوڵی زۆر بدەن، بۆیە پیاوان رقیان لێیان دەبێتەوە.

حەوتەم: پیاوان ناتوانن لەگەڵ ژنی زۆربڵێ‌ بژین، ئەو ژنانەی بە بەردەوامیی قسە دەكەن و كەمتر گوێ لە پیاوەكانیان دەگرن بێ ئەوەی هەست بەماندووێتی پیاوەكانیان بكەن.

هەشتەم: پیاوان رقیان لەو ژنانە دەبێتەوە بە خێرایی و بێ بیرلێكردنەوە بڕیاردەدەن، پرس و راوێژیان لەگەڵ ناكەن و ئەوەی دەیانەوێ هەر ئەوە دەكەن.

نۆیەم: پیاوان رقیان لەو جۆرە ژنانەش دەبێتەوە خاوەن بەهرە و ئامانج نین و تەنها گرنگی بە رووكەشیان دەدەن، بەڵكو پیاوان ئەو ژنانەیان خۆشدەوێ جوانن و ژنێتییان لێ دەردەكەوێ و خاوەن ئامانج و گەشبینن.

دەیەم: یەكێكی دیكە لەو سیفەتانەی پیاوان رقیان لێیە لە ژناندا هەبێت ئەوەیە ژنان هەوڵی قۆستنەوەی لایەنی مادی بدەن بەشێوەیەكی فێلبازانە و هەموو هەوڵێك بدەن بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی تەنها لای خۆیان مەبەستە.

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان