عیراقی

خەزعەلی: هێرش بکەینە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بە کاتیوشا نایکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


خەزعەلی: هێرش بکەینە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بە کاتیوشا نایکەین
مەودا میدیا-

سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی هەق رایگەیاند "ئەمەریکا لەناو هاوکێشەکەدا نییە دەنا بە چەکی پێشکەوتووتر لە کاتیوشا هێرشی دەکەینە سەر".

قەیس خەزعەلی، سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی هەق لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وەکو ئاماژەیەک بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عیراق، نوسیویەتی "ئەگەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا بخرێتە نێو هاوکێشەکە، کاتیۆشا بەکارناهێنین، کە بەوە ناسراوە بەوردی ئامانج ناپێکێت، لەکاتێکدا کە چەکی زۆر پێشکەوتوو لە پێکانی ئامانج لەبەردەستە".

خەزعەلی جەختیشیکردووەتەوە "خوێنی شەهیدان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناوەستین تاوەکو هەموو هێزە بیانییەکان لە عێراق دەرنەکەین".

ئەمە لە کاتێکدایە کە لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانییەوە، بەردەوام هێرشت کاتیوشا دەکرێتە سەر باڵیۆزخانەکەی ئەمەریکا لە بەرانبەردا هێزە چەکدارە شیعییەکان تۆمەتبار دەکرێن.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان