گێتی
ئێران وهڵامى گروپى حهوتى دایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگهیاند، قسهكانى گروپى حهوت لهبارهى پرسى بهشدارى ئێران له شهڕى ئۆكرانیا بێ بنهماو هیچ راستییهكى تێدا نییه.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "بە ئاوڕدانەوە لە هەڵمەتی نایاسایی ئەوروپا و ئەمهریکا لە بارهى کاراکردنی سنەپ باک بۆ گەڕاندنەوەی بڕیارنامەی هەڵوەشاوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە دژی ئێران، هەڵوێستی ئەو گروپە بە هیچ جۆرێک هەنگاوی نایاسایی و ناڕەوای ئەوان پاک ناکاتەوە".
وتیشى "کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ دەستێوەردانێکی لە شەڕی ئۆکرایندا نییە و تۆمەتدەران دەبێ لە بری پێداگریی لە خۆبەزلزانین و تاوانبارکردن، بە سیاسەتی هەڵەی خۆیان لە هەمبەر پرسی ئاشتیی و ئاسایشی جیهانیدا بچنەوە".
ع
بیروڕا


