کوردستانی
تیروپشك بۆ ناوى حاجیانى ساڵى داهاتوو دهكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وتهبێژى بهڕێوهبهرایهتیی حهج و عومرهى ههرێمى كوردستان رایگهیاند، ههفتهى داهاتوو تیروپشك بۆ ئهو كهسانه دهكرێت كه ناویان بۆ حهجى ساڵى 2026 تۆماركردووه.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگهیاند "ئامادەکارییەکان بە کۆتا گەیشتوون و تەنیا هەندێک وردەکاری ماوە، ئەگەر تەواو بکرێن و فریا بکەوین، بە ئەگەری زۆرەوە ههفتهى داهاتوو تیروپشک بۆ ناوی کەسانە دەکرێت، کە بۆ وەرزی حەجی 2026 خۆیان تۆمارکردووە".
وتیشى "ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ناو تۆمارکردن بۆ فەریزەی حەج بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچووە، لەبەر تازەیی سیستمەکە پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی ناوەکان و رێکارەکانی دیکە ماوەیەکی زیاتری خایاند، بۆیە ئەنجامدانی تیروپشکەکە بۆ ئەمساڵ کەمێک دواکەوتووە".
ئهوهشى خستهڕوو "89 هەزار کەس ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ساڵی 2026 تۆمار کردووە، لەبەر زۆری خواست، ئەمساڵ مەرجێک زیادکراوە ئەگەر کەسێک پێشتر فەریزەی حەجی ئەنجام دا بێت، ناوی ناچێتە نێو تیروپشکەکەوە، هەربۆیە هەزاران ناو دەرهێنراوە و دوورخراونەتەوە".
هەروەها "جگە لەو کەسانەی ئەمساڵ ناویان دەردەچێت، زیاتر لە 350 کەسی دیکە کە تەمەنیان سەروو 70 ساڵە و ساڵی رابردوو بەهۆی یاساییەکی وڵاتی سعویە لە فەریزەی حەج بێبەشبوون ئەمساڵ بە بێ تیروپشک بەشداری حەج دەکەن و مامەڵەکانیان تەواو بووە".
ع
بیروڕا


