ئابووری
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی 2 ملیار دینار بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى داتایه‌كى سایتى شه‌فافیه‌ت بۆ داهاتى نانه‌وتى له سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین، داهاتى نانه‌وتى هەفتەی رابردوو دوو ملیار دینار بووە.
به‌پێى سایته‌كه "داهاتى هه‌فته‌ى رابردوو له 8ی مانگى بۆ 14ی مانگ، 2 ملیار و 693 ملیۆن و 653 هه‌زار دینار بووه، له‌كاتێكدا، داهاتى هه‌فته‌ى رابردووتر 10 ملیار و 433 ملیۆن و 89 هه‌زار دینار بووه".
داهاتى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و دوو ئیداره‌كه له‌كاتێكدایه، تا ئێستا دیار نییه داهاتى نانه‌وتى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك به ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیانه‌وه چه‌نده.
ع
بیروڕا


