عیراقی

یه‌كه‌م هه‌نگاو دژى سودانى ده‌ستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كه‌م هه‌نگاو دژى سودانى ده‌ستیپێكرد

مه‌ودا میدیا-

چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى یه‌كه‌م هه‌نگاو دژى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق ده‌ستپێكرد بۆ ئه‌وه‌ى خولى دووه‌مى سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌رنه‌گرێته‌وه‌ و نورى مالیكى كوتله‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌.

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە دەستیان بە راوێژی خێرا کردووە بۆ پێکهێنانی گەورەترین كوتلە لە پەرلەمانی عیراق و سەندنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران لە محەمەد شیاع سودانی، کە ژمارەیەکی بەرچاوی کورسی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستهێناوە، بەڵام پێدەچێت ئەو سەركەوتنەی بەس نەبێت بۆ بەدەستهێناوەی خولی دووەمی سەرۆكایەتیی حكومەت.

لە دوێنێوە ركابەرەكانی سودانی راوێژیان دەستپێکردووە بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئەمەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوای لە  حزبەكەكان كرد پەلەبەكەن لە گفتوگۆكانی پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەت لە چوارچێوەی ماوە دەستورییەكاندا.

عەباس موسەوی، راوێژکاری سەرۆکی  هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، رایگەیاند "چوارچێوەی هەماهەنگی بەبێ‌ هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان (120) کورسی مسۆگەر کردووە".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "بەشداریی ئەرێنی رەنگدانەوەی متمانەی هاوڵاتییانە، ترسمان هەبوو لەوەی هاوبەشەکانمان ژمارەیەکی کەم بەدەستبهێنن، چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت دەدات، سەرکردەکانیشی هاوڕان لەسەر ئەوەى بەیەك كوتلەی گەورە بچنە پەرلەمان و نوێنەرایەتی بڕیاری شیعەکان دەکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران".

ع
Qaiwan
Qaiwan