ئابووری

ئاماری مەترسیدار لەبارەی ئابووريی سلێمانییەوە بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری مەترسیدار لەبارەی ئابووريی سلێمانییەوە بڵاوکرایەوە
 مەودا میدیا-
 
یەکێتيی بەڵێندەراني كوردستان ئاماری مەترسیدار لەبارەی بارودؤخي ئابووريی سلێمانییەوە بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە 850 کۆمپانیا مایەپووچ بوون.

 میران كامیل، وتەبێژی لقی سلێمانيی یەکێتيی بەڵیندەرانی کوردستان رایگەیاند "تائیَستا نزیکەی %75ی کۆمپانیاکانی سلێمانی مایەپووچ بوون".

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە، کەوا ئێستا 300 ملیار دیناری کۆمپانیاکان لە بانکەکانی سلێمانی بلۆک کراون.

روونیشیکردووەتەوە "لە دەرئەنجامی چەند ساڵەی قەیرانی دارایی و وەستانی پرۆژەكان، 850 كۆمپانیا لە سلێمانی مایەپوچ بوون".

میران كامیل باسی لەوەشکردووە بە هۆی وەستانی پرۆژەکانەوە لەماوەی ضەند ساڵی رابردوودا نزیکەی 120 هەزار کەس کە پێشتر لەو پرۆژانەدا کاریان کردووە بێکار بوون.

ب.م


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان