عیراقی

ئەمەریكا هێزێكی تایبەتی سەربازیی لە هەولێر جێگیر دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا هێزێكی تایبەتی سەربازیی لە هەولێر جێگیر دەكات
مەودا میدیا-

بەگوێرەی زانیارییە دزەپێكراوەكانی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا بڕیارە فیرقەی سترایكەر كە هێزێكی تایبەتی ئەمەریكییە و لەكاتە هەستیارەكاندا جووڵەی پێدەكرێت، لە چەند ناوچەیەكی عیراق جێگیر بكرێت.

میدیای ئەمەریكی بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەنجامدانی چەندین هێرشی یەك لەدوای یەك بۆ سەر بنكەكانی هێزی ئەمەریكا لە عیراق، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە خواستی ئەوەی پیشانداوە فیرقەی سترایكەر لە چەند ناوچەیەكی عیراق جێگیربكات.

فیرقەی ستراتیكەر؛ هێزێكی تایبەتی ئەمەریكییە و ژمارەیان نزیكەی 2000 جەنگاوەرە، جیاواز لە هێزەكانی دیكەی سوپای ئەمەریكا راهێنان و شێوازی كاركردنیان جیاوازە و بۆ ئەركی بەپەلە و تایبەت و گرنگ بەكاردەهێنرێن.

مەودا میدیا پەیوەندیكرد بە جەبار یاوەری، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستانەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری و ئاگاداربوونی وەزارەتەكەیان لەو دەنگۆیە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییە تەلەفونییەكەی نەدایەوە.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان