دۆزی ژن
تەرمی ژنێک دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
درەنگانی شەوی رابردوو هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تەرمی ژنێکیان لە تونێلی میراوە دۆزیەوە، بەڵام تائێستا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی ئەو ژنە نەزانراوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر تەرمی ژنێکیان لە نزیک تونێلی میراوە دۆزیووەتەوە لە سنووری بنکەی پۆلیسی باسرمە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر و ئاسایشی ھەولێر دەستیان کردووە بە لێکۆلینەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا ووردەکاری زیاتر دەخەینە روو لەسەر رووداوەکە".
س.س