دۆزی ژن

کچێک لەلایەن باوکییەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کچێک لەلایەن باوکییەوە کوژرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی گەلاوێژی شاری هەولێر کچێک لەلایەن باوکییەوە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە دەکوژرێت، پۆلیسیش دەسیکردووە بە لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 11ی تەموزی 2021 لە گەڕەکی گەلاوێژی شاری ھەولێر کچێک بەناوی (ا، ر، ح) دەکوژرێت لەلایەن باوکییەوە لەسەر کێشەی خێزانی دەست بەجێ ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەست کرا بە لێکۆلینەوە و پەڕاوی بۆ رێکخرا لە ھەر زانیارییەکی زیاتری لێکولینەوەکان ووردەکاری زیاتر دەخەینەڕوو ".

جێگای ئاماژەیە، درەنگانی شەوی شەممە 10ی تەموزی 2021 ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر تەرمی ژنێکیان لە نزیک  تونێلی میراوە  لە سنووری بنکەی پۆلیسی باسرمە دۆزییەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە