کوردستانی

ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی توێژێک دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی توێژێک دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە ئاشکرایکرد ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش كراو، سبەینێش مووچەی مامۆستایانی سنوری ناحیەكانی حاجیاوا و بێتواتە خەرج دەكرێت.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە هاتووە "سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاگادار دەكەینەوە كە شایستەی مانگی (2021/1)ی دابەش دەكرێت، بە جۆرێك ئەمڕۆ مووچەی سەرجەم مامۆستایانی سنووری رانیە و ناحیەكانی چوارقوڕنە و سەركەپكان خەرج دەكرێت".

پەروەردەی رانیە ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێ سێشەممە 13ی تەموزی 2021 سەرجەم مامۆستایانی سنووری ناحیەكانی حاجیاوا و بێتواتە مووچەكانیان خەرج دەكرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan